سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا بەتایبەتی درێژکردنەوەی یاسای "ئایسا" بە پێچەوانەی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجامە.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ یوکیو ئامانۆ سکرتێری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە تاران وتیشی : ئەو ڕێگایەی کە ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران گرتویەتە بەر ، دەبێتە هۆی کەمبوونی بێ متمانەیی جیهانی بەرامبەر بە دەوڵەتی ئەمریکا .
حەسەن روحانی وتیشی : ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دەبێ هەموو ئەرکەمانی خۆی لە پێناو پاوەجێیی بەرجام جێبەجێ بکات و ڕاپۆرتەکانی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە دەبێ تەکنیکی و بێ لایەنانە بێت .
رۆحانی وتیشی : ئێران هەموو کات بە دوای پەرەی پێوەندی ئەرێنی و تەکنیکی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بووە و لە داهاتووش هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە لە چوارچێوەی یاساوڕێساکان درێژە پێ دەدات.
ناوبراو بەرجامی بە ڕێککەوتنێکی مەزن و ئەزموونێکی ئەرێنی وەسف کرد و وتیشی : بەرجام توانی لە لایەکەوە سەقام و هاوکاری زۆرتر بۆ ناوچە بە خەڵات بێنێ و لەلایەکی دیکەوە بایکۆتەکانی زاڵمانە و نادروست بە دژی گەلی ئێران لابات.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی ئێران پێبەندی بەڵێنەکانی بووە و دەستپێکەری بنپێکردنی بەڵێنەکانی نابێت، وتیشی: پاوەجێیی بەرجام لە گرێوی پێبەند بوونی هەموو لایەنەکان بە بەڵێنەکانیان بووە و ئێران تاکاتێک کە لایەنەکانی بەرامبەر پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان لە بەرجام بن ، بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات.
یوکیو ئامانۆ بەرێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیش لەم دیدارە دا وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتی جێبەجێ کرانی بەرجام هەموو بەڵێنەکانی خۆی لەم ڕێککەوتنە بەباشی جێبەجێ کردووە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیش بە هەموو تواناوە لە جێبەجێ کردنی داکۆکی دەکات .
ئامانۆ هەروەها دڵنیایی دا لە داهاتوودا ئاژانس وەک ڕێکخراوێکی بێ لایەن و تەکنیکی کاری خۆی درێژە پێ دەدات .
.........
300
ڕۆحانی:
هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا بە پێچەوانەی کۆهەنگاو (برجام )ە و،بۆتە هۆی بێ متمانەیی جیهانی لە ئەمریکا
١٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٥٣
News ID: 799157
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا بەتایبەتی درێژکردنەوەی یاسای "ئایسا" بە پێچەوانەی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجامە.